پاش ئه‌وه‌ی له مانگی سێی پارساڵدا گه‌لی سویسرا به ده‌نگی زۆرینه له ڕیفراندۆمێکدا بڕیاری ئه‌وه‌یاندا، که په‌چه و ڕووبه‌ند (نیقاب و بورکا) له‌سه‌رتاسه‌ری سویسرا قه‌ده‌غه بکرێت، ١٢ی ئۆکتۆبه‌ر پاش مشتومڕێکی زۆر ئه‌نجومه‌نی باڵای به‌ڕێوبردنی سویسرا (بوندسڕات/ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران) بڕیاریدا به سزادانی هه‌رکه‌سێک به بڕی ١٠٠٠ فرانکی سویسری (نزیکه‌ی هه‌زار دۆلار) بۆ هه‌ر که‌سێک له شوێنه گشتییه‌کان و ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌دا بیپۆشێت.
بۆ ئەو سزایە، پێشتر بڕی ده‌هه‌زار فرانک دیاریکرابوو بۆ سزاکه، به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا که سزاکه زۆره، بۆیه که‌مکرایه‌وه بۆ هه‌زار فره‌نک. ئه‌م بڕیاره ئه‌و که‌سانه ناگرێته‌وه که له نێو په‌رستگاکاندا سەرقاڵی کاری ئاینین، یان به هۆکاری نه‌خۆشی یا له خۆپیشاندانی ڕێگه‌پێدراودا بۆ نه‌ناسینه‌وه یان به هۆکاری که‌شوهه‌وا (سه‌رماوسۆڵه و گه‌رمای زۆر) ده‌یپۆشن.
ئه‌م بڕیاره‌ی گه‌ل و حکومه‌تی سویسرا دوای بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی په‌چه و ڕووبه‌ند له هه‌ر یه‌که له وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا، به‌لجیکا، دانیمارک، بولگاریا و نه‌مسا دێت.
(بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ئازاده، به‌ومه‌رجه‌ی ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌که‌ی بکرێت)
https://www.msn.com/.../bundesrat-regelt.../ar-AA12S0fp... See less