ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە یەکێتی ئەوروپا دوای ئەمریکا و کەنەدا و بەریتانیا سزای نوێی بەسەر دەسەڵات و قەوارەکانی ئێران‌دا سەپاند.
یه‌كێتی ئه‌وروپا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" لە درێژەی هەنگاوە دوژمنکارانە و بێهودەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دژی ئێران، یەکێتی ئەوروپا سزای نوێی بەسەر هه‌ریه‌كه له وه‌زیری ته‌كنه‌لۆژیا و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێران، پۆلیسی ئه‌خلاق، به‌ڕێوه‌به‌ری ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران سەپاند، بە تۆمەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" ٩٧ کەسایەتی و ٨ لایەنی دیکەی ئێرانی لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە خراونەتە لیستی سزاکانەوە، كه به‌شێك بوون له هاندانه‌كان بۆ پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ".
ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو میدیاکان بڵاویانکردەوە کە یەکێتی ئەوروپا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێران‌دا.