پەرلەمانتارێکی کورد لە بەغداد لەبارەی مایەپوچبوونی بانکێک کە لقی لە هەولێر و سلێمانیش هەبووە دەڵێت" هه‌وڵ ده‌دەین ماف بۆ ئه‌و كه‌س و شوێنانه بگه‌ڕێنێته‌وه كه پاره‌یان له چه‌ند بانكێك داناوه و ئیفلاسبوونی خۆیان راگه‌یاندووه".
نه‌رمین مه‌عروف غه‌فور، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا راگه‌یاند" بابه‌تی ئیفلاسبوونی بانكی (دیجله و فورات)، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردووه له‌و شارانه‌ی كاری لقی هه‌بووه، ئه‌و بانكه بانكێكی ئیسلامییه و هه‌شت لقی هه‌بووه له عێراق، كه دووانیان له هه‌ولێر و سلێمانی بووه".
وتیشی" ئه‌م بانكه له (٢٠١٦)ه‌وه تووشی قه‌یرانی نه‌ختینه بووه و نه‌توانیووه كاره‌كانی خۆی باش به‌ڕێوه ببات، بۆیه خراوه‌ته ژێر چاودێری بانكی ناوه‌ندییه‌وه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی تووشی بووه به‌رده‌وام بووه له مامه‌ڵه‌كان له پێدانی قه‌رز و وه‌رگرتنی ئه‌سپارده‌ی بانكی تاوه‌كو مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو".
ئاماژەی بەوەشکردووە، یه‌كێك له مامه‌ڵه‌كارانی سه‌ره‌كی بانكی (دیجله و فورات)، زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆییه له سلێمانی، ئه‌م زانكۆیه پاره‌یه‌كی زۆری وه‌ك داهاتی زانكۆكه‌ی ئه‌سپارده‌ی ئه‌م بانكه كردووه و ماوه‌ی ١٣ ساڵه حسابی بانكیان تێیدا هه‌یه، وه‌كو زانكۆكه باسی ده‌كات ملیارێك و ٤٠٠ و ملیۆن دینار زیاتریان له‌و بانكه‌دا هه‌یه.
باسی له‌وه‌شكردووە، بانكی (دیجله و فورات) له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به نووسراوێك هه‌موو مامه‌ڵه‌كانی دانان و راكێشانی پاره‌ی له هه‌موو لقه‌كانی راگرتووه، بۆیه له‌دوای مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له سلێمانی، نه‌یتوانیووه پاره له هه‌ژماری بانكییه‌كه‌ی رابكێشێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خستەڕوو، به‌هۆی ئه‌و بابه‌ته‌وه زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی تووشی قه‌یرانی دارایی بووه، له‌مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه‌وه نه‌یتوانییوه خه‌رجییه‌كانی خۆی دابین بكات، بۆیه له مانگی ٨ی ئه‌مساڵ ئه‌م زانكۆیه به نووسراوێك داوایان له‌من كردووه وه‌ك په‌رله‌مانتار به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كێشه‌یه‌یان بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پاره‌كه‌یان له‌و بانكه وه‌ربگرنه‌وه، له‌كاتێكدا له ئێستادا بانكه‌كه ئاماده نیه هیچ پاره‌یه‌ك بگێڕێته‌وه بۆ ئه‌سپارده بانكییه‌كانی.
د.نه‌رمین مه‌عروف، هێمای بۆ ئه‌وه‌شكردووه" بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نووسراوێكم ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كرد، كه خۆشمم ئه‌ندامم تێیدا، چونكه ئه‌م كێشه‌یه په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵێ خه‌ڵكی زۆره‌وه هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی عێراچ نه‌ك ته‌نها زانكۆیه‌ك، به‌دڵنیاییه‌وه مافی هه‌زاران مامه‌ڵه‌كاری بانكه‌كه‌یه كه هه‌موو پاره‌كه‌یان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، له‌به‌ر رۆشنایی نووسراوه‌كه‌ی من بۆ لیژنه‌ی دارایی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق نووسراوێكی ئاڕاسته‌ی بانكی ناوه‌ندی كردووه، بۆ رونكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و بانكانه‌ی كه ئیفلاسبوونی خۆیان راگه‌یاندووه، به‌مه‌به‌ستی گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن ئه‌سپارده بانكییه‌كان، ئێمه له لیژنه‌ی دارایی چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی بانكی ناوه‌ندی ده‌كه‌ین، سه‌باره‌ت به‌م پرسه كه ئه‌مه بابه‌تێكی گرنگه و په‌یوه‌ندی هه‌یه به مافی مامه‌ڵه‌كارانی ئه‌و بانكه و هه‌موو بانكه هاوشێوه‌كانی، كه ئیفلاسبوونی خۆیان راگه‌یاندووه.