وەزارەتی گواستنەوە وادەی بارانبارینی راگەیاند


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری كەشوهەوا لە رۆژانی داهاتوودا رێژەیەكی كەم بارانیشی لەگەڵە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، لە رۆژی پێنجشەمەوە ئاسمانی هەرێم بە گشتی بۆ نیمچە هەور و هەندێ ناوچە لە هەندێ كات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، رۆژی هەینیش ئاسمان بەردەوام نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا هەور زیاتر دەبێت لە ئاسمان.

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە "لە ئەگەری دروست نەبوونی گۆڕانكاری لە پێشبینیەكان ئەگەری باران بارین لەسەر بەشێك لە سنووری پارێزگای هەولێر و بارانێكی مامناوەند لەسەر بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و ناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای دهۆك هەیە".

هەروەها دەڵێت "باران بارینی پێشبینیكراو لەسەر سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك زیاترە لە چاو ناوچەكانی تر، سەنتەری سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕی دەبێت لە هەندێ كاتدا، پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك نزم دەبێتەوە و خێرای با زیاد ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزو خۆڵیش دەبێت لەسەر بەشێك لەو ناوچانەی خێرا با زیاد دەكات بە تایبەت ناوچەكانی باشووری هەرێم . لە كاتی نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری هەورە تریشقە هەیە، ئەو ناجێگیریەی كە دروست دەبێت تا رۆژی دووشەممە لەسەر كەشی ناوچەكەمان بەردەوامی دەبێت".



PM:05:05:19/10/2022