ئاسایشی سلێمانی ٨ کوردی باکوری کوردستان دەستگیردەکات


لە دوای تەقینەوەکەی ئەمڕۆی گردی عەلی ناجی لە سلێمانی کە لەبەردەم ئۆفیسێکی تورکیادا تەقیەوە، ئاسایشی سلێمانی ٨ کەسی باکوری کوردستانیان دەستگیرکرد.

موحسن قەرباخ نوێنەری هەدەپە لە سلێمانی بە میدیاکانی رایانگەیاند کە ئاسایشی سلێمانی لە ئۆپەراسیۆنیکدا هەشت ئەندامی ئێمەی دەستگیرکردووە.

ئەو بەرپرسە دەشڵێت "ناکرێت هەر تەقینەوەیەک رووبدات ئەندامانی ئێمە دەستگیربکرێن".

ناوی ئەو کەسانەی دەستگیرکراون (موشریق چیفتچی، ئەرسۆی یەڵماز، حەسەن کاجار، محەمەد سۆیلەر، سەروەت ئاکدەنیز، شەفیق یەڵدرم، موراد توراک، ناوی کەسی هەشتەمیشیان نەزاندراوە).  

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبیلیکی جۆری فۆرچنەر کە دوو کەسی تێدا دەبێت و ئۆتۆمبیلی پاسەوانێکی بارەگەکە دەبیت ، لەبەردەم ئۆفیسێکی تورکیادا لە گردی عەلی ناجی دەتەقێتەوەو لە ئەنجامدا دوو کەس بریندار دەبن، کە تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی هیچ لێدوانێكی فەرمیان لەبارەی رووداوەکەوە بڵاونەکردۆتەوە. 



PM:08:21:20/10/2022