ئاسایشی سلێمانی ٧ کەس بە تۆمەتی" تیرۆر " دەستگیر دەکات


ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "(٧) داواکراویان بەماددەی ( ٢ )  ی تێرۆری دەستگیرکردووە".

ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" لەدرێژەی هەوڵەکانی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سڵێمانی بۆ زیاتر بەرقەراربوونی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و دەستگیرکردنی تێرۆرستان لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە فەرمان و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێز بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ( ٧ ) تۆمەتبار بەناوەکانی (ز ، ع ، ع ) و (ع ، س ، م ) و (ف ، س ، م ) و ( م ، ھ ، م ) و ( م ، ع ، ج ) و ( م ، ن ، ع ) و ( ز ، ن ، ع ) لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکران ، کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە داواکراوبوون بەماددەکانی تێرۆر".

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە تۆمەتبارەکان سەرجەمیان لەنەتەوەی عەرەبن و لەئێستادا بە ماددەی ( ٢ ) ی "تێرۆر" بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە ڕاگیراون.



PM:09:17:20/10/2022