ژمارەیەک کادیری پێشکەوتووی پارتی لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ تەزویر و ناهەقیەکی زۆر دەکەن کە لە ئامادەکاریەکان بۆ کۆنگرەی حیزبەکەیان لەو ناوچانە ئەنجام دراون.
دەقی ڕاگەیەنراوی کادیرانی پارتی:
بۆ ئاگاداری سەرجەم کەناڵەکانی ڕاگەیاندن فەزائی و محەلی و پەیج وئەکاونتەکان ئاگاداری بەڕێزتان دەکەین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئه ئەنجام ئەدەین ڕۆژی شەممە 22/ 10 / 2022 لەزەڕایەن هۆڵی شەهید قادر حمەصاڵح کاتژمێر 3 ی پاش نێوەڕۆ سەبارەت بەو تەزویراتەی بەچەندین بەڵگەی حاشا هەڵنەگر ڕادەستی جەنابی حاکمی هەڵبژاردنی کۆنگرەی 14ی پارتیمان کردوە و جەنابیشیان بڕیاری ڕاست و دروستی لەسەر داوە، بەڵام بەداخەوە لیژنەی هەڵبژاردن کورد وتەنی هیزە دەرخونەیان کردوەو کاریان بە بڕیاری دادوەر نەکردوە ـ لە سنوری بازنەکانی سەید صادق و شارەزورو زەڕایەن بەوشێوەیە جوابی ئێمەیان داوەتەوە کە کاتەکەی کەمی ماوە ئێمەیش بەبێ ترس و بوێرانە ناوی ئەو بەرپرسی سیاسی و سەربازی و ئەو هەڤاڵانەی لە لیژنەکە تەنسیقی تەزویراتیان کردوە و یان ئەوانەیشی کەم تەرخەم بونە لەسکاڵاکەمان ناویان ئاشکرا دەکەین، چونکە ئێمە ماوەی زیاتر لەمانگێکە هاتوچۆمان پێدەکەن و داوای شاهیدو بەڵگەیان کردوە ئێمەیش بۆمان جێ بەجێ کردوە بەزیادەوە ـ وەبەڵگەمان لایە کە پاسەوانەکانی خۆیان ناردوە بۆ دەنگدان ئەوەی لەژێر بەڕەیە ئەیخەینە سەربەڕە و زۆر بەڵگەی تر ئەوکات لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن ئەیبنن و ئەیبیستن وەپەیام بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی ئەنێرین ئەگەر قبوڵی ئەو هەمو زوڵمە لەئێمە کراوە هیچ هەڵوێستێک نەبو ئێمەیش ئەڵێین کۆنگرە پیرۆزی ئەوانە بێت تەزویریان لە ئێمە کرد .
سید محمد تاوگۆزی ـ حاکم فاروق ـ سەرخێڵ لالە انوەر خەلیفە یونس ـ کامەران شەهید صابیر
کارگێڕی لق لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی پاریزگای سلێمانی ـ هەڵەبجەی پارتیمان