لە ئەردەخانی باکوری کوردستان بەفربارین دەستیپێکرد

لە پارێزگای ئەردەخانی باکوری کوردستان  دوێنێ بارانێکی زۆر باری و ئەمڕۆش بەدوایدا بەفر باری و ناوچەکەی سپی پۆش کرد. 

میدیاکانی باکوری کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما بووەتە هۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە ناوچە بەرزەکانی پارێزگای ئەردەخان لە بەیانی ئەمڕۆدا.

بەفربارینەکە بە تایبەتی لەسەر رێگەی سەرەکی (ئەردەخان - شاڤشات) چڕبووەتەوە کە پارێزگای ئەردەخان بە ناوچەی دەریای رەش لە تورکیا دەبەستێتەوە و گرفتی هاتووچۆی بۆ شۆفێران دروستکردووە.


PM:12:01:21/10/2022