نوێترین هەڵویستی ماکرۆن لەسەر هەرێمی کوردستان


نوێترین هەڵوێستی سەرۆکی فەرەنسا لەسەر هەرێمی کوردستان رایگەیاند" سەروەری عێراق و سەقامگیرییەکەی بە پەیوەندییەکی میانڕەو لەگەڵ هەرێمی کوردستانەوە تێپەڕدەبێت".

کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەرێم ئەمرۆ هەینی لە پەیجی فەرمی خۆی لەفەیسبووک بەشێک لە وتەکانی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسای لەبارەی عێراق و کوردستانەوە بڵاوکردەوە کە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسی دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئەوروپا پێشکەشی کرد بڵاوکردەوە.

لەو بڵاوکرایەوەدا بەناوی ماکۆرۆنەوە هاتووە" خواستی فەرەنسا ئەوەیە عێراق بتوانێت لە سەقامگیریدا بژی و سەروەریەکەشی بە تەواوەتی لەلایەن زلهێزە هەرێمییەکانەوە ریزی لێبگیرێت". 

هەروەها لە قسەکانی ماکرۆندا هاتووشە،" خواستی ئەوەیە لەم بارودۆخەدا کوردستان بتوانێت لە تەناهییەکی تەواودابێت لەگەڵ پەیوەندییەکی میانڕەو لە نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی بابەتە دارایی و ئابورییەکان لە ئارادا بێت".

ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا دەشڵێت " تەنهاییەک بۆ هەرێم کە لە زلهێزە هەرێمییەکان بیپارێزن، بۆ ئەمەش فەرەنسا بەردەوامدەبێت لەکارکردن بۆ بەشداریکردن لەم تەناهییە و بەتایبەتیش لە بەهێزکردنی سەروەری عێراق".

وەلامی ئەو پرسیارانەی ماکرۆن لە وەڵامی پەیامنێری رووداودا بوو لە ئامادەی کۆنگرە رۆژنامەگەریەکە بوو




PM:10:16:21/10/2022