کەشناسێک: لە پارێزگایەکی هەرێم بەفربارین دەستپێدەكات

کەشناسێکی دیاری عێراقی پێشبینی بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری پارێزگای هەولێر دەکات. 

سادق عەتیە شارەزای بواری کەشناسی لە دەستەی گشتی کەشوهەوا و پێشبینی بومەلەرزەی حکومەتی عێراق رایگەیاند" ئەمڕۆ شەممە کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێم و پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک و سەلاحەدین و باکوری دیالە بە ناجێگیری دەمێننەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینیدەکرێت بەڕێژەیەکی مامناوەند باران ببارێت و پێشبینی بارانی بەخوڕیش لە باشوری رۆژهەڵاتی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەکرێت.

سادق عەتیە پێشبینی دەکات، تا کۆتایی هەفتە کەشوهەوا بەناسەقامگیری بمێنێتەوە و پلەکانی گەرما روو لە دابەزین بکەن و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا لە باکوری رۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر بەفر ببارێت.


PM:12:01:22/10/2022