شێخان.. لە رووداوێکی هاتووچۆدا ئەفسەرێکی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە قەزای شێخان لە رووداوێکی هاتووچۆدا ئەفسەرێکی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا. 
 
بەپێی زانیارییەکان، کەمێک پێش ئێستا لە ناوچەی نەھدارێ لە باکووری شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیک ئەب وەرگەڕا، کە بەهۆیەوە ئەفسەرێکی هێزەکانی پێشمەرگە گیانی لەدەستدا. 
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی(حسێن محەممەد حەسۆ)یە، خەڵکی ناوچەی شێخانە و پلەی موقەدەم بووە لە ناو ھێزەکانی پێشمەرگە. 


PM:06:15:23/10/2022