کەشوهەوای باراناوی ئەم بەیانییەی شارەکانی هەرێم

ئەم بەیانییە دوو شەممە کەشێکی باراناوی لە ناوەڕاستی عێراقەوە رووی لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی ناوچەکانی سلێمانی و هەولێر کردووەو نەرمە بارانێك دەبارێت.
ئاراز جەبار پسپۆری کەشناسی دەڵێت"
ئاسمان و کەشی ئێستای ناوچەکە لەسەنتەری شاری ھەولێر ھەورە بروسکەیە بەھێز چالاکبووە،  لەناوچەکانی تکریت و سامەراوە بارستە ھەورێکی بروسکاوی جوڵە دەکات بە ئاراستەی ناوچەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان کە خۆی لەھەورە بروسکە و بارانێکی مامناوەندا ئەبینێتەوە" .

سێ رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوەو بارانێکی سووک و مام ناوەندی لە چەندان شوێن باریووە.




AM:06:55:24/10/2022