نوێنەری تایبەتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوو ئه‌ندامی عێراقی له تیمێكی جێبه‌جێكاری خزمه‌تگوزاری كاری مینی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له ڕووداوێكدا له شوێنی پاككردنه‌وه‌ی ته‌قه‌مه‌نی بوونه قوربانی له شه‌تولعه‌ره‌ب له نزیك به‌سڕه له باشوری عێراق كوژران و كه‌سێكی دیكه بریندار بوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە" ڕوداوه‌كه به‌یانییه‌كی زوو له‌و شوێنه ڕویداوه كه له‌لایه‌ن ئه‌لخێبرا ئه‌لفنیا خزمه‌تگوزاری كاری مینی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان AKAF به‌ڕێوه‌ده‌برێت، كه یه‌كێكه له هاوبه‌شیكاره جێبه‌جێكاره‌كانی UNMAS له عێراق، باری ته‌ندروستی برینداره‌كه‌ش له نه‌خۆشخانه‌یه جێگیره".