بەپەلە: تەنها ٢ کم ماوە پێشمەرگە کۆنترۆلی بەنداوی موسڵ بکات

‌هێزی پێشمەرگەو هێزی ئاڵتوونی عێراق تەنها ٢ کم یان ماوە بگەنە بەنداوی موسڵ و کۆنترۆڵی بکەن.
سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند کە پێشمەرگەو ئەو هێزەی ئاڵتوونیەی عێراق لە پێشرەویدان و تەنها ٢ کم ماوە بەنداوەکە کۆنترٶل بکەنەوە.
سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەوەی رێگرە لەبەردەم هێواش پێشروەیکردنی هێزی پێشمەرگەدا ئەو مینانەیە کە داعش دوای هەڵهاتنی چاندوویەتی لەو ناوچانەی چۆڵی کردوون.
ئەو دەیوت ئەو مینانە نەبوایە " ئێستا دەمێک بوو لەسەر بەنداوەکە بووین".
سەبارەت بە زیانەکان، سەرچاوەکەی سپی وتی" زیانی ئەوان بە تایبەتی بەهۆی بۆردومانی فرۆکەوە لە ژمارە نایەت، زیانی پێشمەرگەش تەنها برینداربوونی ١٢ پێشمەرگەیەو شەهیدامان نییە". 
  



PM:04:35:17/08/2014