ڕەزا نەزەری هونەرمەندی ناسراو و خەڵکی کامێران، دوای ڕاگەیاندنی وازهێنانی لە کارکردن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
بەپێی زانیارییەکان، ڕەزا نەزەری هونەرمەندی ناسراوی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
ڕەزا نەزەری ماوەیەک پێش ئێستا بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە ئەکاونتی ئینستاگرامی خۆی، ڕایگەیاند، هەموو کۆنسێرتەکانی خۆی و هاوکارییەکانی لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵوەشاندووەتەوە.
بەهۆی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تا ئێستا نزیکەى هەشت پێشکەشکار و پەیامنێر و هونەرمەندى دیارى کەناڵى کوردستانى سەر بە دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامی ئێران یان دەستیان لە کار کێشاوەتەوە و یان دەرکراون.