رۆناڵدۆ پەیامێکی لەسەر گەڕانەوەی بڵاوکردەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە فەیسبوکی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە،ئەمەش پاش ئەوەی گەڕایەوە بۆ راهێنانەکانی یانەکەی پاش سزادانی بۆ یەک یاری و  نوسیوویەتی:"گەڕانەوە بۆ سەر رێچکە بە هەمان پابەندبوون  و کۆڵنەدان وەک هەمیشە".
لە لایەکی ترەوە
تین هاگ لەسەر گفتوگۆکانی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وتی:ئەوە قورس نەبوو، وەڵامی هەموو پرسیارەکانمان دایەوە، ئەو تەنها بۆ یەک یاری لە یاریگاکان دوورخرایەوە و ئێستا لەگەڵ تیپەکەدایە".

 تێن هاگ بە ڕۆژنامەنووسانیشی ڕاگەیاند: پێموایە وەڵامی هەموو شتێکم لەبارەی کریستیانۆوە داوەتەوە، سبەی یارییەکی گرنگ هەیە و با سەرنجی لەسەر بدەین و ئەو لەگەڵمان دەبێت".

لە یۆرۆلیگ سبەی مانچستەریونایتد رووبەڕووی یانەی شیرێف دەبێتەوە.



PM:07:33:26/10/2022