" کازم فاروق لە ژێر هەناسەی دەستکردایە "


سەرۆکی پەرلەمان کوردستان لەزاری برایەکی کازم فاروق سەرۆکی پێشووی نەوەی نوێوە کە ناوی د. زاهیرە پێی راگەیاندووە کە براکەی دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردایە.
  
نوسینگەی سەرۆکی پەرلەمان رێزواز فایەق کە ئەمڕۆ چوار شەممە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە "مانگانە موچەکەی کازم فاروق دەخرێتە هەژمارەکەی، بەڵام خانەوادەکەی پێیان راگەیاندووە کە لەدوای دەستلەکارکێشانەوەیەوە هیچ بڕە پارەیەکی رانەکێشاوە".
 



PM:10:59:26/10/2022