مهاباد خرۆشاوە
سێ خۆپیشاندەر بوونە قوربانی


لە درێژەی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە شاری مهاباد خۆپیشاندانی گەورەی بەخۆوە بینی، چەندان بینایەی ئەمنی و سەربازی کەوتە دەست خەڵکی خۆپیشاندەر، لە تەقەی هێزە ئەمنییەکان سێ خۆپیشاندەر بوونە قوربانی.

خۆپیشاندان ئەمرۆش لە ٤١ رۆژی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی و شارەکانی تری ئێران لە چەندان شاری گەورە دەستیپێکردوەو پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویان دا، قورسترینیان لە شاری مهاباد بوو کە خۆپیشاندەران دەستیان بەسەر قایمقامیەت ی شارەکە کە بە (فەرمانداری)ی ناسراوە گرت و چەندین بنکەی هێزە ئەمنییەکانیشیان سووتاند.

تا ئێستا زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە سێ خۆپیشاندەر لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆی ئەو شارەدا بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بوونەتە قوربانی کە یەکێکیان ژنە.

 خۆپیشاندان کە ئەمڕۆش لە ژێر دروشمی " مردن بۆ دیکاتۆریەت " و " ژن ژیان ئازادی "بوو، بەڵام خۆپیشاندانی ئەمڕۆی شارەکانی رۆژهەڵات لە رۆژانی رابردوو فراوانتر و توندتیژ تر بوو، بەتایبەتی هێزە چەکدارەکان بە گولەو چەکی کلاشنکۆف تەقەیان لە هاوڵاتی دەکرد .

ڤیدیۆکان لە تێلیگرامی سپی یەوە ببینە.. کلیک لە ئایکۆنی خوارەوە بکە..



PM:05:22:27/10/2022