لە بڵاوکراوەیەکدا کارەبای سلێمانی مۆڵەتی ١٠ رۆژ دەداتە ئەو شوێنە بازرگانی و پیشەسازییانەی بڕی پێنج ملیۆن دینار زیاتر قەرزداری کارەبان.
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاوبەشانی شوێنە بازرگانی و پیشەسازییەکان دەکاتەوە" کە بە بڕی پێنج ملیۆن دینار و زیاتر قەرزداری کارەبان، لە ماوەی ١٠ رۆژدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەو شوێنانەی ئاماژەیان پێکراوە، لە ماوەی ١٠ رۆژدا قەرزەکانی کارەبایان پاکتاونەکەن کارەباکانیان دەبڕدرێت.