فراكسیۆنێكی دەسەڵات لەسەر كازم فاروق هاتە دەنگ


فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات لیژنەیەكی لاوەكی پێك بهێنێت بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆخی تەندروستیی كازم فاروق.  

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە یاداشتێكدا بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "لە دوای دابڕان و ڕاگەیاندنی باری تەندروستی پەرلەمانتار د. كازم فاروق، بڵاو بوونەوەی لە میدیا و سۆشیال میدیا و لێدوانی تاكە كەسی و كاریگەری لەسەر ڕای گشتی و نەبوونی ڕوونی لە دۆخی تەندروستی ناوبراودا".

فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژەی بەوەكردووە "بە ئەركی خۆمانی دەزانین وەك فراكسیۆنی گۆڕان داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمان بكەین بە پێی دەسەڵاتەكانی ، لیژنەی تەندروستی ڕابسپێرێت بە دروستكردنی لیژنەیەكی لاوەكی بۆ بەدواداچونی دۆخی تەندروستی و ڕەوشی ژیانی . ئاگاداربوونی ڕای گشتی بە ڕایەكی فەرمی لە دۆخەكەی بۆ خەڵك لەایەن دامەزراوەیەكی فەرمی كە خۆی ئەندامێك بووە تیایدا".



PM:04:04:29/10/2022