شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ڕایگەیاند" بەهۆی تەقینەوەکەی ئەمشەوی شارەی بەغداوە ٩ کەس گیانیان لە دەستدا".
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی بەغدا بڵاویانکردەوە "هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه بڵاوه‌یان پێكراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستییپێكردووە."
لەلایەکی ترەوە فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌غداش ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدا ٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٢ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە دیار نییە، ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن کە تانکەرێکی سوتەمەنی تەقیوەتەوە و یاریگەیەکی تۆپی پێش لەو نزیکانە هەیە کە لەوکاتەدا یاری تێدا کراوە. ە هەربۆیە ئەو هەموو قوربانییە تۆمارکراوە.