ژمارەی قوربانییەکانی هالۆوین لە کوریا گەیشتە ١٥١



لە رووداوەکەی شەوی رابردووی کۆریای باشوردا کە بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی جەژنی هالۆوین، خەڵكیکی زۆر ڕوویان لە ناوچەیەکی ناوەڕاستی پایتەختی کۆریای باشوور کربوو لە سێئۆلدا، ژمارەی گیان لەدەستدان بەرزبووە بۆ ١٥١ کەس  و ١٥٠ کەسیش برینداربوون.

یون سیۆک یۆل سەرۆکی کۆریای باشوور دوای ڕووداوەکە ماتەمینی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند و بەڵێنیدا ڕێوشوێنی ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشە بگرێتەبەر.

لەنێو قوربانییەکاندا بەرپرسانی ئەو وڵاتە بڵاویان کردەوە کە ١٩ هاوڵاتیی ئێران، چین، ئۆزبەکستان و نەرویج بوون.

هەروەها بەرگری شارستانی کۆریای باشوور ڕایگەیاند کە دەیان کەس تووشی جەڵتەی دڵ بوون.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەش پشتڕاستی کردەوە کە ١٤٠ ئەمبولانس بۆ چاودێریکردنی قوربانییەکان نێردراون
 بۆ شوێنێ رووداوەکان.

دوای رووداوەکە حکومەتی کۆریا بڵاویکردەوە کە رێوشوێنێ گرتۆتە بەر بۆ رێگاگرتن لە دووبارەبوونەوەی رووداوی تراژیدی لەو شێوەیە.



AM:11:25:30/10/2022