سبەینێ پارەی مامۆستایانی وانەبێژ خه‌رج ده‌كرێت

پەروەردەی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت" سبەینێ مووچەی مانگی ئەیلولی ئەمساڵی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەکرێت". 

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنوری پەروەردەکەمان دەکەینەوە سبەینێ موچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، کاتژمێر (١٠:٠٠) سەردانی بینایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید بکەن و ئەو پارەیەی وەریشیدەگرن بۆ مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ە.


PM:10:32:30/10/2022