مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" پشتیوانی لایه‌نه سیاسییه‌كان نه‌بووه بۆ حكومه‌ت. ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌می ئه‌وه‌یان بێت، چۆن خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن، ده‌بێت راستگۆ بن، به باش بڵێن باش و به خراپ بڵێن خراپ".
سەرۆکی حکومەت لە دیدرای مێریدا کە ئەمڕۆ لە هەولێر سازکرا، لەبارەی کاروبارەکانی حکومەتی هەرێمەوە رایگەیاند" له‌م كابینه‌یه‌دا مووچه هه‌موو مانگێك دراوه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو قه‌یرانه‌كان، یه‌ك فلسمان قه‌رز نه‌كرد، دوو ملیار دۆلار قه‌رزی پێشوومان داوه‌ته‌وه، له‌سه‌ر پێی خۆمان بوه‌ستین، هه‌وڵمداوه حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار بین، داواش ده‌كه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان پشتیوان بن و راسته ناكۆكی سیاسی و بۆچوونی جیاواز ده‌بێت، به‌ڵام كابینه‌یه‌كی ته‌بامان هه‌بووه."
دەربارەی هەڵوێستی هەرێم لەمەڕ حکومەتی نوێی عێراق، مەسرور بارزانی وتی" عێراق به ره‌وشێكی ناخۆشدا تێده‌په‌ڕێت و هۆكاریشی زۆره، به‌شێكی په‌یوه‌ندی به كارتێكردنی ده‌ره‌كی و به‌شێكیشیان په‌یوه‌ندی به هه‌ڵه‌ی كابینه‌كانی پێشوو هه‌یه، راستكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵانه ئاسان نییه".
مه‌سرور بارزانی، وتیشی: خه‌ڵك له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به خزمه‌تگوزارییه، هه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانێك بیه‌وێت سه‌ركه‌وتوو بێت، پێش هه‌موو شت ده‌بێت كاره خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ خه‌ڵك زیاد بكات. هه‌ر هه‌وڵێك بدات بۆ زیاتركردنی خزمه‌تگوزاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و خێرا راییكردنی كاره‌كان یارمه‌تیده‌ری ده‌بن، چونكه عێراق له ئاستێكدا وه‌ستاوه هه‌ر پێشكه‌وتنێك زۆر گه‌وره دێته به‌رچاو.
ئەو وتیشی" هیوادارم لایه‌نه‌كانیش پشتیوانی بن، چونكه به‌داخه‌وه زۆرجار لایه‌نه سیاسییه‌كان له بری ئه‌وه‌ی هاوكاری بن، بۆ ململانێی سیاسی ئه‌ركه له پێشینه‌كانی حكومه‌ت له بیر ده‌به‌نه‌وه".