هاوردەكردنی مۆدیلێكی ئۆتۆمبیل قەدەغەكرا


وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ تاوەكو ١ی ١١ی ٢٠٢٢ دەتوانرێت بهێندرێتە نێو هەرێمی كوردستان.

شاخەوان بەكر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە، بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ تاوەكو ١ی ١١ی ٢٠٢٢ دەتوانرێت بهێندرێتە نێو هەرێمی كوردستان و دواتر تەنها رێگە بەهاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ دەدرێت. 

ناوبراو روونیكردۆتەوە، هەموو ساڵێك لە ١ی تشرینی دووەم مۆدێلێك ئۆتۆمبێل لادەبرێت و رێگە بە هێنانە ژوورەوەی جۆرێكی دیكە دەدرێت.

هەروەه وتیشی، بۆیە هێنانی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ تاوەكو كاتژمێر ١٢ی شەوی رابردوو رێگەپێدراو بووە و لە ئەمڕۆوە هاوردەكردنی راگیراوە.

هاوكات، عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاشكرایكرد، ئەوەی هەیە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆیە و بۆ هەموو دەروازە سنوورییەكانە لە پەروێزخانیش جێبەجی َدەكرێت، لە كاتژمێر ١٢ ی شەوی رابردوەوە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ راگیراوە.



PM:07:34:01/11/2022