ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی مۆڵەت و ڕێكارەكانی  بەكارهێنانی درۆن رێكدەخاتەوە، هۆشداریش دەدات لە دەستبەسەرداگرتنیان ئەگەر بێ مۆڵەت بەكاربهێنرێن.  

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە داوا لە سەرجەم بەكارهێنەرانی ئامێری ( درۆن ) دەكەین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ تۆماركردنی ئامێرەكانیان و پێدانی ڕێنمایی لەسەر ڕێكارەكانی بەكارهێنانی.  

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردوە ‎بەپێچەوانەوە بەكارهێنانی بەبێ مۆڵەت ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە و دەست بەسەر ئامێرەكەیاندا دەگیرێت.  

  




PM:08:26:01/11/2022