وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت" نیگەرانین لە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر سعودیە و هاوپهیمانەکانمان، ئەگەر پێویست بکات درێغی ناکەین لە وەڵامدانەوە".
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی ههڕهشهكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سهر سعودیه و ههولێر رایگهیاند" نیگەرانین لە هەڕەشەی ئێران بۆ سهر سعودیه و هاوبهشهكانمان و لە پەیوەندی بەردەوامداین لە ڕێگەی کەناڵە سەربازی ودیبلۆماسی و هەواڵگرییەکانەوە لەگەڵ سعودیەکان لەسەر هێڵین، هیچ دوودڵیش ناکەین لە مامەڵەکردن بۆ بەرگریکردن لە خۆمان و هاوبەشەکانمان لە ناوچەکەدا".
وتیشی" ئەگەر ئێمە زانیاری وردمان هەبێت، متمانەپێکراوبێت، بەڕاستی هەڕەشە بۆسەر هاوڵاتییانی ئەمریکی درووستبکات، بە دڵنیاییەوە ئێمە لە ژێر ئەو سیاسەتەوە شوێن هەموو پابەندیێکمان دەکەوین".
بەیانی ئەمڕۆ رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ڕایگەیاند" ئێران نیازی هەیە هێرش بکاتە سەر چەند ناوچهیهك له سعودیه و ههولێر".
بەپێی رۆژنامەکە، لە وەڵامی ئەو هۆشدارییەدا، بەرپرسانی سعودیە و ئەمەریکا و چەند وڵاتێکی دیکەی دراوسێ ئاستی هۆشداری هێزە سەربازییەکانیان بەرزکردووەتەوە.