نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشنیار دەكات نرخی یەك دۆلار (1375) دینار بێت لە بری (1450) دینار.
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، دابەزاندنی نرخی دینار و چارەسەر نەكردنی لێكەوتەكانی لەسەر هاوڵاتی، هۆكاری قەیرانی ئابووری و ژیانێكی زەحمەتە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردوە، حكومەت پێویستە ئەو دۆسییەیە چارەسەر بكات بێ ئەوەی زیان بەر هاوڵاتی و ئابووری نیشتمانی بگات، بۆیە پێشنیار دەكەین نرخی یەك دۆلار (1375) دینار بێت لە بری (1450) دینار.