نەوەی نوێ بایکۆت دەکات و مووچە وەرناگرێت



فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایگەیاند، " بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمانێکی ناشەرعی ماوە بەسەرچوو ناکەن و ئامادەشنین موچەی حەرامی پەرلەمانتاری وەرگرن."

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، کاوە عەبدولقادر سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەمڕۆوە پەرلەمانی کوردستان ماوەی بەسەردەچێت و ئیکسپایەردەبێت.

هەروەها ئەمڕۆش سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی نەوەی نوێ د. کازم فاروق لە رێگای دایکیەوە دەستلەکارکێشانەوەکەی سەرلەنوێ دووپاتکردەوە کە سەرەتای ئەمساڵ ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردبوو. 



PM:01:28:06/11/2022