لە سلێمانی هەلی دامەزراندن بۆ چەند پسپۆڕییەک ڕاگەیەنرا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بۆ دامەزراندنی (٢٢) کەس بەشێوەی گرێبەست بڵاوکردەوە. 

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی (٢٢) کارمەند بۆ ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی لینکی فۆڕمی دامەزراندن بۆ ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی کارا کرد". 

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەی پركردنەوەی فۆرم بە چەند قۆناغێک دەبێت لە قۆناغی یەکەم بەشێوەی ئۆنلاین تەنها دوو هەزار و ٢٠٠ بەشداربوو دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە ولە پاشان پڕۆسەکە دەوەستێت، لە قۆناغی دووەم (٢٢٠) کەس لەوانەی فۆڕمەکەیان پڕکردۆتەوە بەپێی خاڵبەندی جیادەکرێنەوە و لە قۆناغی سێهەم ٢٢ کەس بەشێوەی کێبڕکێی سیڤی و چاوپێکەوتن لە ڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕ دیاری دەکرێن. 

دەقی ئاگادارییەکە:   

پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دامەزراندنی 22 کارمەند بۆ ماڵەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی لینکی فۆڕمی دامەزراندن بۆ ماڵەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی کارا کرد بۆ ئەو پسپۆڕیانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.  

پڕۆسەی پركردنەوەی فۆرم بەچەند قۆناغێک دەبێت لە قۆناغی یەکەم بەشێوەی ئۆنلاین تەنها 2200 بەشداربوو دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە ولە پاشان پڕۆسەکە دەوەستێت.  

لەقۆناغی دووەم 220 کەس لەوانەی فۆڕمەکەیان پڕکردۆتەوە بەپێی خاڵبەندی جیادەکرێنەوە و لەقۆناغی سێهەم 22 کەس بەشێوەی کێبڕکێی سیڤی و چاوپێکەوتن لەڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕ دیاری دەکرێن.  

تکایە پێش پڕکردنەوەی فۆڕمەکە تێبینیەکان بەوردی بخوێننەوە.  

تێبینی...  

1- مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت و دانیشتوی سەنتەری پارێزگای سلێمانی یان شارەدێی سیتەک بێت.  

2- پێویستە خوازیار هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.  

3-پێویستە خوازیار تەمەنی 25-35ساڵ بێت.  

4- پێویستە خوازیار زانیاری ڕاست و دروست پێشکەش بکات و لە ئەگەری تۆمارکردنی زانیاری هەڵە و نادروست فۆڕمەکە پوچەڵ دەکرێتەوە  

5- سەرجەم زانیارییەکانت بە زمانی کوردی تۆماربکە و ژمارەکان بەڕەنوسی ئینگلزی بنوسە.  

6-خوازیار پێویستە وەڵامی سەرجەم بڕگەکانی فۆرمەکە بداتەوەو کۆی پڕۆسەکە لەسەر بنەمای خاڵبەندییەو کەسی شایستە لەسەر ئەوبنەمایە دادەمەزرێت بەشێوەی گرێبەست.  

7- لەڕێکەوتی 6ـی11ـی2022 بـــۆ 8ـی11ـی2022 پڕکردنەوەی فۆڕم بەردەوام دەبێت.  

8-نابێت خوازیار مووچەخۆر بێت لە هیچ دامودەزگایەکی حکومی و کەرتی تایبەت.  

ـ9-تەنها ئەو پسپۆڕییانەی داواکراون و لە خوارەوە ئاماژەیان پێکراوە هیچ پسپۆڕییەکی تر وەرناگیرێت.  

1- توێژەری کۆمەڵایەتی (6کەس)  

2- توێژەری دەروونی (6کەس)  

3-چاودێر / هەڵگری بڕوانامەی (دبلۆم،ئامادەیی،بنەڕەتی) (10کەس)  



PM:02:08:06/11/2022