به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ته‌ندروستی قەزای زاخۆ به "تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی" له‌لایه‌ن ئاسایشی سنورەکەوە ده‌ستگیركرا.
مشیر محه‌مه‌د به‌شیر قایمقامی زاخۆ، ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی پارتی ڕایگەیاند" د. شاكر عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ته‌ندروستی زاخۆ به تۆمه‌تی به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی له‌لایه‌ن ئاسایشی زاخۆوه ده‌ستگیركراوه و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌کان له‌گەڵی به‌رده‌وامن".
تائێستا وردەکاری زیاتر لە بارەی هۆکاری دەستگیرکردنی بڵاونەکراوەتەوە.