یەكەم پەیامی پیرۆزبایی بۆ بارزانی نێردرا


عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد دوای هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی پارتی. 

عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسعود بارزانی كردووە و رایگەیاندووە ''بەبۆنەی كۆتایی هاتنی كۆنگرەی چواردەیەمی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و هەڵبژێررانەوەی جەنابتانەوە بە سەرۆكی پارتی، پیرۆزباییتان لێدەكەم، هەروەها لە هەردووك جێگرەكەت‌''.

عەلی باپیر ئاماژەی بەوەكردووە ''هیوادارم ئەم كۆنگرەیەتان هۆكاری وەرچەرخانیكی ئەرێنیی بێ لە سیاسەتی پارتیی‌و، چاوپێداگێڕانەوەیەكی جیددیی بە بارودۆخی هەرێمدا، چ لەڕووی تەبایی سیاسیی‌و، چ لەڕووی شێوەی ئیدارەدان‌و حوكمڕانییەوە''.

ئەمڕۆ دوای 4 رۆژ، كۆنگرەی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی بە كارەكانی هێنا.




PM:07:20:06/11/2022