حكومەتی عێراق نرخی كارتی مۆبایل دادەبەزێنێت


حكومەتی فیدراڵی عێراق دەستبەكار دەكات بۆ دابەزاندنی نرخی كارتی مۆبایل تا لە بودجەی ساڵی داهاتوودا جێگیری بكەن.

هیام ئەلیاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی حكومەتی عێرق رایگەیاندووە، لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە بۆ دابەزاندنی نرخی كارتی مۆبایل لەمبارەیەشەوە لێكۆڵینەوەی گشتگیر ئامادە دەكەن تا نرخی كارتەكانی مۆبایل بگەڕێننەوە بۆ هەمان نرخی پێشوویان.

ئەلیاسری ئاماژەی بەوەشداوە كە لە نزیكترین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، بابەتی دابەزاندنی نرخی كارتی مۆبایل دەخەنەڕوو، بۆ ئەوەی لە بودجەی گشتیی عێراقدا بۆ ساڵی 2023 جێگیر بكرێت.






PM:11:01:06/11/2022