سەرچاوەیەکی سەربازی ئاگادار بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە کە سووپای عێراق بە هاوبەشی هاوڵاتییە شیعە چەکدارەکان بە پاڵپشتی کۆپتەرە جەنگییەکان لە قۆڵی رۆژئاواو باشوری شارەکەوە هێرشێكی بەفروانیان کردۆتە سەر شاری تکریت و پێشرەوییەکی باش کراوە.
بەپێی ئەو هەواڵانە لە باشووری تکریتەوە سووپای عێراق گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی تکریتی فێرکاری، لە رۆژئاواشەوە گەیشتۆتە گەرەکی (دەیوم).
ئامانجی ئەم هێرشە کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی شارەکەیە و سەندنەوەیەتی لە داعش.