دوای ئەوەی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئۆمێد خۆشناو هێرشێکی توند دەکاتە سەر یەکێتی، کادیرێکی ئەو حیزبە وەڵامم دەداتەوەو دەڵێت" وه‌ك ئه‌وه‌ی وابێت وه‌كو بێژه‌ره‌كه‌ی جارانی پارتی ده‌یه‌وێت نان و پیاز به دوو به‌ره‌كی نێوان یه‌كێتی و پارتی بخوات".
نیار عوزێری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو کادیری یەکێتی وەڵامی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان دەداتەوەو دەڵێت" ئومێد خۆشناو له‌بری ئه‌وه‌ی خۆی و پارته‌كه‌ی داوای لێبوردن له خه‌لكی كوردستان بكه‌ن كه له ئه‌نجامی هه‌له و راكردنی پارته‌كه‌ی له ده‌ڤه‌ری شنگال به سه‌دان برایانی كوردی ئێزیدیمان كوژران و به سه‌دان خوشكانی كوردی ئێزیدیمان هه‌تككران كه‌چی زۆر بێ شه‌رمانه و چاو قایمانه هێرشی ناره‌وا ده‌كاته سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان".
عوزێری لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆموڵایەتی فەیسبووک دەڵێت" ده‌بوا ئومێد خۆشناو به ورتر ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بخوێنێته‌وه كه له ٢٠١٤/٨/١٤ بلاویكرده‌ووه تێدا به ئاشكه‌را باس له شكسته‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات له ده‌ڤه‌ری شنگال ، سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌یامه‌كه‌ی به راشكاوانه ده‌لێت (ئه‌و به‌رپرسانه ده‌بوایه گیانی خۆیان فیدا كردبا و شنگال به‌جێنه‌هێڵن، هه‌ر وه‌ك به‌ڵێنیان به من دابوو) له‌لای هه‌موو خه‌لكیش ئاشكه‌رایه كه پاراستنی ده‌ڤه‌ری شنگال له رووی ئه‌منی و ئیداری له ئه‌ستۆی پارتی دابوو ، ئێوه كه بێ ده‌نگ بوونه له چاكه‌ی خۆتان نه‌بووه به‌لكو چاو و رووتان نه‌بووه و شه‌رمه‌زاری خه‌لكی كوردستان بوون".
ئومێد خۆشناو له لێدوانێکیدا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبه‌که‌ی ده‌ڵێت" "ئیدی کاتی ئەوە هاتووە بڵێین، بێدەنگیی دەشکێنین و لەو دەنگە گوماناوییانە دێینە دەنگ کە دەیانەوێ دەستی چەوری خۆیان بە خەڵکی دی بسڕن".
له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی به‌پارتی و پێشمه‌رگه ده‌وترێت خۆشناو ده‌ڵێت" دەیانەوێ هەرچیی سەروەریی پێشمەرگەی کوردستان هەن، بە حیزبی بکەن و چەند کەسێکی نێو کۆشک و تەلارەکانیان بکەنە قارەمان و کوڕی خەڵکی ئازارچەشتووی نێو سەنگەرە پیرۆزەکانی بەرگرییش پەراوێز بخەن و بە کەم سەیریان دەکەن."
وەک سەرۆکی لیستی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، ئەو ماوەی ڕابرد بە هۆی چەند هۆکارێکەوە بێدەنگییان هەڵبژاردووە کە ئەمانەن: "کاتی خۆمان بۆ یەکڕیزی هەڵبژارد و بەرگرییمان لە خاکی کوردستان و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوەکان، لە هەموو شتێک بە لاوە گرینگتر بوو. دەمێکە گوتوومانە، ئێمە کاتی خۆمان بە دۆخی هیوا بۆ نەخوازی ئێوە سەرقاڵ ناکەین و کاتەکانمانی پێ بە فیڕۆ نادەین".
هه‌ره‌وه‌ها له‌سه‌ر بێلایه‌نی و یارمه‌تیدانی یه‌کێتی له کێشه ناوخۆیه‌کانیدا، خۆشناو ده‌ڵێت " زۆریش دڵنەواییی کێشە نێوخۆییەکانی ئێوەمان کردووە و لەوە تێ دەگەین کە، خۆکۆکردنەوەتان و نەبوونی یەکدەنگی و یەک ئاراستەییتان کارێکی وەها ئاسان نییە. بەڵام کاتێ سنوورتان بەزاند، ئێمەیش ناچارین بڵێین چێدی بێدەنگبوونمان لە بەرنبەر بە چەواشەکارییەکانتان، دەمانخاتە بەردەم بەرپرسارەتیی نیشتیمانی و نەتەوەیییەوە."
(ئومێد خۆشناو) هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت"بێدەنگ بن باشترە، ئەگینا هێندەمان ڕاستی لایە کە بۆ ڕای گشتی ئاشکرایان بکەین، شیواویتان زۆر لە دۆخی ئێستاتان زیاتر تەنگاوتان دەکات