نرخی مریشک بەرزبوونەوەی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخى مریشکى زیندوو بە شێوەیەکى بەرچاو بۆ دوو هێندە بەرز بووەوە. 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە نرخی یەك كیلۆ مریشكی زیندوو لە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە بۆ ٤ هەزار و ٥٠٠ دینار. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی مریشک پەیوەندی بە داخستنی بەشێکی زۆری خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکانەوە هەیە، کە ماوەیەکی زۆر بە زەرەر مریشکیان دەفرۆشت. 

مانگی ڕابردوو نرخی یەک کیلۆ مریشك نزمترین ئاستی تۆمار کرد كە بە هەزار و ٨٠٠ دینار لە بازاڕەكانی هەرێم دەفرۆشرا.


PM:12:01:07/11/2022