ئاسایشی سلێمانی: پلانێكی داعشمان شكست پێهێنا


ئاسایشی سلێمانی شكست پێهێنانی پلانێكی داعشی راگەیاند كە شەوی رابردوو لەسنوری چەمچەماڵ روویدا و بەو هۆیەوە دوو چەكداری داعش كوژران.


دەقی راگەیەنراوی ئاسایشی سلێمانی..

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی پیلانێكی تیرۆریستانی داعش بۆ تێكدانی ئاسایشی ھەرێم شكست پێدەھێنن و لە ئۆپراسیۆنێكیشدا دووچەكداری داعش دەكوژرێن و تیرۆرستێكی داعش كە ژنە بە برینداری دەستگیردەكرێت .

پاش ئەوەی رۆژی ٣ / ١١ / ٢٠٢٢ سێ تیرۆریستی داعش كە یەكێكیان ژن بوو لەقەزای چەمچەماڵەوە بەڕێكەوتن بۆ ناوچەی سەنگاو بە مەرامی بنیادنانی حەشارگەیەك بۆ تیرۆریستانی داعش و ئەنجام دانی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكانی ھەرێم كە پێشتر ئامادەكارییان بۆ كردبوو تا ژمارەیەك چەكداری تیرۆریستی تر بێنە ناوچەكە دەست بەجێبەجێكردنی پیلانەكانیان بكەن .
ھێزەكانمان لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت بەدواداچوونیان بۆ جموجۆڵی تیرۆریستان كرد و ناوچەی سەنگاو خرایە ژێر چاودێری وردەوە كەدوای دڵنیابوون و وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێز دادوەر ئۆپراسیۆنی دەستگیركردنی تاوەنبارەكان دەستیپێكرد و لەشەوی ٦ / ٧ ی ١١ ی ٢٠٢٢ لە شاخی ئاشداخ لەنزیك گوندی كچان لەناوچەی سەنگاو شوێن و جێگای تیرۆریستان دۆزرایەوە لەكاتی ھەوڵدان بۆدەستگیركردنیان رووبەڕووی ھێزەكانمان بوونەوە پاش ٣٠ دەقە توانرا ھەردوو تیرۆریست  (ك، س م) و ( م ، ع ، م ) 
بكوژرێت و تیرۆریست  ( ش ، ن ، ع ) بە برینداری دەستگیربكرێت .



زانیاری لەبارەی تیرۆریستەكانەوە  

١-تێرۆریستی كوژراو  (ك، س م) موالید  (١٩٧٥ ) دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ گەڕەكی ڕاپەڕینە ، خێزاندارەو سێ منداڵی هەیە  و پێشینەی كاری توندڕەویی ھەبووە و بەیعەتیان بەتیرۆریستانی داعش داوەو پیلانیان ھەبووە چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی ئەنجام بدەن و دوای بنیادنانی حەشارگە چەكدارانی داعش بێنە ناوچەكە .

 ۲- تێرۆریستی كوژراو  (م ، ع ، م ) دانیشتوی چەمچەماڵ گەڕەكی ڕاپەڕین موالید ١٩٩٨ ، خێزاندارە هاوسەرەكەی  بەناوی ( ش ، ن ، ع ) ئەندامی گروپەكەبووە 
ھەردووكیان بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوە و بەھەمان شێوە مەرامیان بووە چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی ئەنجام بدەن .

٣- تێرۆریستی بریندار ( ش ، ن ، ع ) كە رەگەزی ژنە و هاوسەری تێرۆرست ( م ، ع ، م ) بەھەمان شێوە فكری تیرۆریستانی داعشی وەرگرتووەو بەیعەتی پێداون و ئامادەبووە بەشداری بكات لە كردەوە تیرۆریستیەكان .

لێكۆڵینەوەو بەدواداچون لەوبارەیەوە بەردەوامە 

ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكان 
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی







PM:07:36:07/11/2022