بەپەلە.. بینای پارێزگای تكریت لەلایەن سوپای عێراقەوە كۆنترۆڵ كرا

تەلەفزیۆنی ئەلێعراقییە رایگەیاند بینای پارێزگای سەڵاحەدین كەوتە ژێر دەستی سوپای عێراق‌و چەندین چەكداری داعشیش كوژراون.

ئەلعێراقیە كە كەناڵی فەرمی حكومەتی عێراقە لەهەواڵێكدا رایگەیاند پاش شكاندنی چەكدارانی داعش لەناوشاری تكریت ئێستا هێزەكانی سوپای عێراق بەناو بازاڕی شارەكەدا بڵاوبوونەوتەوە.

لەبەرەبەیانی ئەمرۆوە سوپای عێراق لەگەڵ چەكدارە شیعەكان بە پاڵپشتی كۆپتەرە جەنگییەكان هێرشێكی بەرفراوانیان لەدوو قوڵلەوە كردە سەر شاری تكریت‌و بە پێی زانیارییەكانی سوپای عێراق تا ئێستا 23 چەكداری داعش كوژراوو برینداربوون.



PM:01:26:19/08/2014