هەڵبژاردنی کۆنگرێسی ئەمریکا بەرێوەدەچێت

ئەمڕۆ دەنگدەرانی ئەمریکی کورسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران لە واشنتۆن و نزیکەی هەموو ئەنجومەنە ناوخۆییەکان هەڵدەبژێرن، کە یەک لەسەر سێی ئەنجوومەنی پیران، هەروەها پارێزگارەکانی ٣٦ لە کۆی ٥٠ ویلایەت هەڵدەبژێردرێن.

ئەمڕۆ لە سەرتاسەری ئەمریکا هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی کۆنگرێس و ئەنجوومەنی پیران بەڕێوەدەچێت، زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەس لە کۆی ١٧٠ ملیۆن دەنگدەر کە تۆمارکراون مافی دەنگدانیان هەیە.

لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆدا، دەنگ لەسەر (٤٣٥) ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە (٣٥) ئەندامی ئەنجوومەنی پیران و (٣٦) حاکمی ویلایەتەکان دەدرێت. 


AM:11:46:08/11/2022