"داشکاندنی پارەی کارەبا بۆ خاوەنی فڕنی سەمون و نانەواخانەکان دەكرێت"

کارەبای سلێمانی لەبارەی داشكاندنی (٥٠%) ڕوونکردنەوەیەک ئاڕاستەی خاوەنی فڕنی سەمون و نانەواخانەکان دەكات. 
 
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگادارى سەرجەم خاوەن فڕنی سەمون و نانەواخانەکانى سنورى پارێزگاى سلێمانى دەکاتەوە" لە ئەمڕۆ سێشەممەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکانى دابەشکردنى کارەبا بکەن، بەمەبەستی کاری داشکاندنی (٥٠%)ی پارەى خەرجى کارەباکانیان".
 
ئاماژە بەوەشکردووە، بەپێى فەرمانى وەزارەتى کارەبا، لە ١٠-٤-٢٠٢٢ـەوە ئەو داشكاندنە جێبەجێدەکرێت و دەیانگرێتەوە، ئەوەى تا ئێستا بۆى نەکراوە، بەڵگەنامەکان لەگەڵ خۆیان ببەن تا کارى داشکاندنەکەیان بۆ بکرێت.


PM:12:06:08/11/2022