بەپەلە.. لەبەنداوی دەستكردی موسڵ شەڕ بەردەوامە

‌بەنداوی موسڵ
لەبەنداوی دەستكردی موسڵ كە چوار كیلۆمەتر لەباكوری رۆژئاوای بەنداوی موسڵەوە دوورە، ژمارەیەك چەكداری داعش بەرگری هێزی پێشمەرگە دەكەن‌و شەڕ لەو قۆڵەوە بەردەوامە.

پاش كۆنترۆڵكردنی بەنداوی موسڵ كە رۆژی 18ی ئاب لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە ئەنجامدرا، پێشمەرگە لەگەڵ ئەو هێزە ئاڵتونییەی عێراق فازڵ بەرواری سەركردایەتی دەكات، پێشرەوییان كرد بۆ باكوری بەنداوەكە‌و تاكاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵەدا شەڕ لە بەنداوە دەستكردەكە لەنێوان هێزی پێشمەرگە‌و چەكدارانی داعشدا بەردەوامە.

سەرچاوەیەكی رۆژنامەوانی كە لەمەیدانی شەڕەكەیە بەسپی میدیای راگەیاند كە فرۆكەكانی ئەمەریكا لەئاسمانی ناوچەكەن تا بنكەكانی داعش بۆردومان بكەن.



PM:01:41:19/08/2014