كۆمپانیای دانه غازی ئیماراتی کە لە کەرتی بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان کار دەکات، راپۆرتی چالاكییه‌كانی خۆی له نۆ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ بڵاوکردەوە و به‌پێی راپۆرته‌كه، داهاته‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه زیادیان كردووه.
بەپێی راپۆرتەكەی دانه غاز" له‌سه‌ره‌تای نۆ مانگی ئه‌مساڵ، رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رێژه‌ی ١١% به‌رزبووه‌ته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا رۆژانه ٣٤ هه‌زار و ٣٠٠ به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مهێندراون".
ئەوەشخراوەتەڕوو، له ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا قازانجی کۆمپانیاکە بۆ ١٦١ ملیۆن دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه و كۆی گشتی داهاته‌كانی كۆمپانیاكه‌ش له ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا بۆ ٢٤% به‌رزبووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته ٤١٥ ملیۆن دۆلار.
به پێی راپۆرته‌كه‌ی دانه غاز، ساڵی رابردوو رۆژانه ٣٤ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم به‌رهه‌مێندراون.