جارێکی تر لە بارەی دەستکاریکردنی نرخی دۆلارەوە بڕیار دەدرێت


پەرلەمانتارێکی کورد لە لیژنەی دارایی لە بارەی دەستکاریکردنی بەهای دۆلارەوە لە پرۆژە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ دا زانیاری نوێ رادەگەیەنێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی رایده‌گه‌یاندووە" داواكاری هه‌یه‌ گۆڕانکاری لە بودجەی وەبەرهێناندا بکرێت بۆ ئەوەی لەگەڵ پێویستی راستەقینەی وڵاتدا بگونجێت و بەرنامەی حکومەتی پێ جێبەجێ بکرێت".

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەش دەخاتەڕوو کە بەهای دۆلار لە بودجەدا بە جێگیری دەمێنێتەوە و هیچ گۆڕانکارییەک ناكرێت، بانکی ناوەندیش بەرپرسیارە لەم سیاسەتە و بۆچوونی خۆی خستۆتەڕوو.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە نرخی نەوت لە پرۆژە یاسای بودجەدا دەگۆڕدرێت و دەڵێت" نرخی یەک بەرمیل نەوت لە بودجه‌دا به‌ به‌راورد به‌ بودجه‌ی پێشوو دەگۆڕێت، ره‌نگه‌ کەمتر بێت لەو نرخەی کە لە بازاڕە جیهانییەکاندا هه‌یه‌."



AM:11:06:10/11/2022