ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی بەرپرسێكی ئێرانی ئاشكرابوو


بەرپرسێكی ئێران و سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كردەوە.

سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ مەهدی شوشتەری، سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی چاوی بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كەوت، لەم دیدارەدا كە دیداری ماڵئاوایی بوو، شوشتەری پاڵپشتی و هاوكاریی سەرۆكایەتی و سەرجەم بەرپرسانی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی كرد بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی كوردستان بەتایبەت دەڤەری سلێمانی لە ڕەهەندە جیاوازەكاندا.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هەوڵ و خزمەت و كارەكانی مەهدی شوشتەری لە ماوەی بەرپرسیارێتیدا بەرز نرخاند، لەم دیدارەدا لایەنەكان ئاماژەیان بە پەیوەندییە مێژوویی و برایەتییەكانی نێوان كۆماری ئیسلامیی ئێران و یەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد و جەختیان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوە.



PM:05:55:10/11/2022