شاباز زەمانی لە لایەن هێزێکی ئەمنی سلێمانییەوە دەستگیردەکرێت

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لەسەر چەند سکاڵایەکی جیاواز، گۆرانیبیژی دیاری کورد شاباز زەمانی، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانییەوە دەستگیركرا.   

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ شاباز زەمانی لەسەر سکاڵای چەند کەس و خێزانێک بە فەرمانی دادوەر لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا. 

بڕیاربوو ئەمشەو شاباز زەمانی لە یەكێك لە رێستۆرانتەكانی شاری سلێمانی، شەوە ئاهەنگێک ساز بکات، بەڵام لە پەیجەکەی هەواڵی هەڵوەشانەوەی ئاهەنگەكەی بڵاوكراوەتەوە. 

تا ئێستا لایەنە پەیوەندیدارەکان هیچ لێدوان و راگەیاندراوێکی فەرمیان لەسەر دەستگیرکردنەکە بڵاونەکردووەتەوە.

شاباز زەمانی ساڵی (١٩٩٠) لە سلێمانی لە دایكبووە، ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە و خاوەنی چەند كلیپێكە پێشتر زیاتر لە شەوە ئاھەنگ و کۆنسێرتەکان بەرھەمە ھونەرییەکانی پێشکەش دەکرد، هەروەها بۆ یەکەمین جاریشە بەشداری لە فیلمێکی سینەمایی دەکات.


PM:10:46:10/11/2022