شەپۆلێکی بەفربارین باکوری کوردستان دەگرێتەوە

ماوەی دوو رۆژە بەفربارین چەند ناوچە و شاری باکوردی کوردستانی گرتۆتەوەو پلەکانی گەرما دابەزیوون بۆ ژێر سفر.

میدیاکانی باکوری کوردستان بڵاویانکردەوە کە شارەکانی قارس و ئاگری و وان بەفرێکی زۆری لێ باریووەو پلەکانی گەرما بە تایبەتی لە شەودا دادەبەزن بۆ ژێر سفر و بەمەش شەختە و بەستەڵەک لە چەندان شوێن روویانداوە.

چاودێرانی کەشناسی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ساڵانی رابردوو لە کەشی پایزدا بەم شێوە زۆرە بەفر نەباریووە، کە ئەمساڵ دەبارێت.

لە هەندێک شوێن کێشەی رێگاو بانی دروستکردووە، لە هەندێک ناوچەی تریش کێشەی بۆ خاوەن ئاژەڵەکان دروستکردووەو بەفر بووە بە رێگر لەبەردەم شوانەکاندا تا لەوەڕ بۆ ئاژەڵەکانیان بدۆزنەوە.



AM:08:40:13/11/2022