گۆران ئازاد: بۆ هەموو كەسێك نەشیاوە لەم دۆخەدا لاپەڕەكان هەڵداتەوە


پاش لێدوانی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دژی یەكێتی‌و وەڵامی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، پەرلەمانتارێكی یەكێتی نیشتمانی دەڵێت: بۆ هەموو كەسێك نەشیاوە لەم دۆخەدا دەست بۆ ڕابردوو ببات و لاپەڕەكان هەڵداتەوە چەنكە نە خزمەت بە بەرژەوەندی نەتەوەكەمان دەكات و نە ڕابرددوی هیچ حزبێك بێ‌ كەم و كوڕیە.

لەوتارێكدا كە گۆران ئازاد، پەرلەمانتاری یەكێتی، تایبەت بۆ سپی میدیای ناردوە سەبارەت بە لێدوانەكانی پەرلەمانتارانی پارتی چەند خاڵێكیان "بیردەخاتەوە".

دەقی وتارەكە لێرە بخوێنەرەوە.



PM:04:20:19/08/2014