ئۆمێد خۆشناو بۆ یەكێتی: حیزبە چەند باڵەكە بە هێرشەكانی داعش دڵخۆشن

‌ئۆمێد خۆشناو
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان روو لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت "جەماعەتی حزبی چەند باڵ،بەهێرشەکانی گروپی تیرۆرستی داعش دڵخۆش بن وبە مەبەست هەوڵدەدەن دڵە ڕاوکێ لە نێو خەڵک زیاد کەن".

ئۆمێد خۆشناو كە پێشتریش لە لێدوانێك بۆ ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكە هێرشێكی توندی كردبووە سەر یەكێتی، جارێكی دیكە لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك هێرشێكی توند دەكاتە سەر یەكێتی‌و بە حیزبی چەند باڵ ناویدەبات.
ئومێد خۆشناو لە پەیجەكەیدا دەنوسێت:

ئیتر کاتی ئەوە هاتوە بڵێین بەسە بێدەنگی بەرامبەر بەو کەسانەیی نابەر پرسانە دێنە دەنگ و بە مەشبوهی هەنگاو دەهاوێن وگەرە کیتیان دەستی چەوری خۆیان بەخەڵکیتر بسڕن،
دەمێکە باتەیبەت دوای ڕوداوەکانی ئەو ماوەیە،لەئاستی سەرکردایەتی و پەرلەمانتاران و ڕاگەیاندنەکانیاندا،هەرزەکانی یەکێتی زۆر نابەرپرسانە هەنگاو دەهاوێژن وقسان دەکەن.
تەنانەت لەئاستی شەقامیش هەست بەوە دەکرێ جەماعەتی حزبی چەند باڵ،بەهێرشەکانی گروپی تیرۆرستی داعش دڵخۆش بن وبە مەبەست هەوڵدەدەن دڵە ڕاوکێ لە نێو خەڵک زیاد کەن.
هەڵبەت خوازیاری ئەوشن هەرچی تۆماری سەروەری پێشمەرگەی کوردستان هەیە بەحزبی بکەن وچەند کەسێکی بەردەم سپلیتی نێوکۆشک و تەلاران بکەنە قارەمان وکوڕی خەڵکی زەحمەت دیدەی بەرتیشکی هەتاوی سەنگەرەپیرۆزەکانی پێشمەرگەش بێ ئەرزش سەیر بکەن.
ئەگەر ئەو ماوەیە بێدەنگیمان هەڵبژارد لەبەر چەند هۆکارێک بوون لەوانە
*کاتی خۆمان بۆ یەکڕیزی نیشتیمانی هەڵبژاردوو بەرگریمان لە خاکی کوردستان وبەهانەوەچوونی لێقەوماوانی ڕوداوەکان لە هەمووشتێک بەلاوە گرنگتر بوو.
*دەمێکە ووتومانە ئێوە هێندەتان تێدا نەماوە تا خۆمانی پێ سەرقاڵ بکەین وکاتی پێ بەفیڕۆ بدەین.
*زۆر موڕاعاتی کێشە ناوخۆیەکانمان کردوون کە چەند باڵێکن هەر باڵێکیشتان ستونی خەڵکیترن و وەک دار شەقرەی لاق شکاو وان و هەر باڵێک دار شەقرەی خەڵکێکی لە ژێرەو چۆنیان بوێ وەک ڕۆبۆتی قورمیش کراو بەکاری دەهێنن.
بەڵام کە سنورتان بەزاند ولە بەڕی خۆتان زێتر پێتان درێژکرد،ناچارین بڵێن بێدەنگ بوون لەچەواشەکاریەکانتان دەمانخاتە بەر بەرپرسیاریەتی نیشتیمانی ونەتەوەیی،بۆیە بێدەنگبن باشترە ئەگینا هێندەمان ڕاستی لایە بۆڕای گشتی ئاشکرا بکەین وپەتە شێواوەکانتان زێترو زێتر تەنگە تاو بکەین.



PM:04:41:19/08/2014