حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران راگهیهندراوێكی لهبارهی هێرشهكانی ئهمڕۆ بڵاوكردهوه و دەڵێت" لەگەڵ بە ئامانجگرتنی بنکەکانی حزبی دیموکرات لە نزیک کۆیە شههیدێك و ههشت بریندار ههن".
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه" کاتژمێر (٨:٤٥) خولهكی بەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەزاندنەوەی هەموو پڕەنسیپە نێونەتەوەییەکان جارێکی دیکەش بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی بە موشەک بە ئامانج گرتەوە، لەو پەلامارە موشەکییەدا کە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانیشی گرتوەتەوە، هەتا ئێستا پێشمەرگەیەک شەهید و چەند پێشمەرگەیەکی دیکەش برینداربوون".
ئاماژهی بهوهشكردوه" سوپای پاسداران لەگەڵ بەئامانجگرتنی بنکەکانی حزبی دیموکرات لە نزیک کۆیە، هەروەها هێرشی موشەکی کردوهتەوە سەر بنکەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە زڕگوێزیش لە نزیک شاری سلێمانی".
له راگهیهندراوهكهی حزبی دیموکراتدا ئەوەش هاتووە" بەردەوامیی هێرشی موشەکیی سوپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە حاڵێکدایە زیاتر لە دو مانگە ڕاپەڕینێکی سەرانسەری کە تەواوی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەئامانج گرتوە، لە ئێران لە ئارادایە، ئێران لە نێوخۆ بە زەبروزەنگ و کوشتاری خۆپێشاندەران و لە دەرەوەش بە هێرشی موشەکی و دڕۆنی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حزبە سیاسییەکانی کوردستان پەلەقاژەی مان و درێژەدان بە دەسەڵاتە جەهەننەمییەکەی دەدات".