مەسرور بارزانی: دەمانەوێت سەرچاوەكانی داهات فرەجۆر بكەین


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان (ماوەبەسەرچوو) رایدەگەیەنێت، كابینەی نۆیەم بە ئەركی خۆی دەزانێت دۆخێكی ئابوری باشتر بۆ هاوڵاتیان دابین بكات ئەویش لەرێگەی فرەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم (ماوەبەسەرچوو) لە كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی ئەمریكی-كوردستان لە دهۆك ریەیند كابینەی نۆیەم لەسەرەتای كاركردنییەوە ئاستەنگی زۆری بۆ هاتوەتە پێش، بەڵام هەوڵیانداوە قەیرانەكە بەڕێوەببەن و بەرەوپێش بچن.

ناوبراو وتیشی، "بە ئەركی خۆمانی دەزانین دۆخێكی ئابوری باشتر بۆ هاوڵاتیان دابین بكەین كە ئەوەش تەنها پشت بە نەوت نابەستێت، بەڵكو بایەخی زیاتر بە كەرتی كشتوكاڵ و گەشتیاری و كەرتەكانی دیكەش دەدەین، هەروەها ئێمە لەئێستادا خەرجییەكانمان كەمكردوەتەوە و حكومەتیش سور دەبێت لەسەر بڕیارەكانی خۆی".

سەبارەت بە بۆردومانەكانی ئێرانیش بۆ ناو خاكی كوردستان، مەسرور برزنی روونیكردەوە "دەمانەوێت رێز لە بنەمای دراوسێیەتی باش بگرین، باشتروایە ئێرانیش كێشەكانی خۆی هەناردە نەكات و بۆ چارەسەری كێشەكان، پەنا بۆ گفتوگۆ بەرێت".



PM:03:51:17/11/2022